بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و بۆ جێبەجێكردنی یاسا و رێنماییەكانی هاتووچۆ و بەدواداچوون بۆ دیاردەی دزێو و سەرپێچی لە بواری هاتووچۆدا، ئەمشەو چەند مەفرەزەیەكی هاتوچۆ پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان كرد لەو دیاردانەی كە یاساشكێنی تیادایە پێچەوانەی رێنماییەكانی هاتووچۆیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات، پابەندی یاسا و رێنماییەكانی هاتووچۆبن.