نوری مالکی: فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت مووچەكانیان وەربگرن



سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بە پێی دەستور شایستە داراییەکانی خۆیان پێبگات و دەشڵێت: بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوینەوە.

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەمیشە سوورین کە هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێم هەبێت و پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین.

ڕاشیگەیاند، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوینەوە و ڕێککەوتین، کە چارەسەرێکی درێژخایەن بدۆزینەوە نەک چارەسەرێک کە دووبارە قەیران دروستبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دیدگایەک هەیە کە کێشەکان چارەسەر بکەین و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستور شایستە داراییەکانی خۆیان پێبگات.

وتیشی، “باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان نەکردووە، چونكە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێت لەگەڵ وەزارەتی نەوت تاوتوێ بکرێت”.

هاتووچۆی سلێمانی رێوشوێنەكانی دەستپێكرد
پێت هاتووچۆی سلێمانی رێوشوێنەكانی دەستپێكرد
ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆ لە نێو گەنمی جووتیاران روونکردنەوە دەدات
دوات ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆ لە نێو گەنمی جووتیاران روونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدر