ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆ لە نێو گەنمی جووتیاران روونکردنەوە دەدات



ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆ لە ناو گەنمی جووتیاران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”ئەو تەنەی لە ناو گەنمەکەی ناحیەی قوشتەپە دۆزرایەوە یارییەکی ترسناکی مناڵانە نابێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”سەبارەت بە هەبوونی (تەنێکی نامۆ) کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی (کەڕزۆر) سەر بە ناحیەی قوشتەپە لە ناو زەوی و زاری جوتیارێک لە کاتی دروێنەکردنی گەنمەکەی دۆزرایەوە، دەستبەجێ تیمی پوچەڵ کردنەوەی بۆمبی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتنە شوێنی ئاماژە پێکراو، هەڵسان بە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە نامۆیە و لابردنی مەترسی لەو شوێنە”

راشیگەیاند، پاش پشکنین و شیکارکردنی دەرکەوت ئامێرێکی یاریکردنی ترسناکی منداڵانە کە لە بۆنەی یادکردنەوەی (هاڵۆوین) بەکاردەهێنرێت و چەند گڵۆپێکی بچوکی جوانکاری تێدایە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنە دانراوە و هیچ ماددەیەکی تەقینەوەی لەگەڵ نەبەستراوە، هەروەها ناشبێتە هۆکاری هیچ جۆرە ئاگر کەوتنەوەیەک .

نوری مالکی: فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت مووچەكانیان وەربگرن
پێت نوری مالکی: فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت مووچەكانیان وەربگرن
وەزارەتی دارایی هەرێم ناوی زیاتر لە 2500 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد
دوات وەزارەتی دارایی هەرێم ناوی زیاتر لە 2500 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد
پەیوەندیدار