وەزارەتی دارایی هەرێم ناوی زیاتر لە 2500 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد



وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ناردنی ناوی مووچەخۆران بۆ بانکی TBI بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانیان و ئەمڕۆش ناوی دوو هەزار و 500 فەرمانبەری دیكەی دەستی بانكی TBI كراوە.

عەزیز ئەحمەد، جیگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-5-2024، ناوی دوو هەزار و 500 فەرمانبەری دیكەی هەرێمی كوردستان رادەستی بانكی TBI كراوە، بۆ بەبانكیكردنی مووچەكانیان.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بە دوو وەجبەی جیا نزیکەی 817 ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بانکی تی بی ئای ناردبوو بۆ تەوتینکردنیان.

ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆ لە نێو گەنمی جووتیاران روونکردنەوە دەدات
پێت ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆ لە نێو گەنمی جووتیاران روونکردنەوە دەدات
بافڵ تاڵەبانی:زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەڕەخسێنین
دوات بافڵ تاڵەبانی:زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەڕەخسێنین
پەیوەندیدار