بافڵ تاڵەبانی:زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەڕەخسێنین



سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازیی لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عیراق کرد و ڕایگەیاند، پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین.

بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیی لە رادۆ ئۆکتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عیراق کرد.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، لەدیدارەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەبوارە جیاوازەكاندا لەپێناو بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی پێشخستنی ئابووریی هەرێمی كوردستان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی كرد و رایگەیاندووە، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لەهەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ و هاوكاربن لە گەشەپێدانی ناوچەكە، بۆ ئەمەش هیوادارین رۆمانیا هەنگاوی زیاتر لەبوارە جیاوازەكاندا بنێت و بەشداریی چالاكانەتریان هەبێت.

چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و هەنگاونان بە ئاڕاستەی ئاوەدانی نەك قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان.

وەزارەتی دارایی هەرێم ناوی زیاتر لە 2500 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد
پێت وەزارەتی دارایی هەرێم ناوی زیاتر لە 2500 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد
مەسرور بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە
دوات مەسرور بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە
پەیوەنیدر