پەتایەکی کوشندە هەڕەشە لە بوونەوەرە دەریاییەکان دەکات



ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت بڵاویکردەوە، پەتایەکی کوشندە خەریکە بوونەوەرە دەریاییەکان لە سەرانسەری جیهان لەناو دەبات.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، “ئەم پەتایە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و بووەتە هۆی مردنی بەکۆمەڵی بوونەوەرە دەریاییەکان، زاناکان دەڵێن، تووشبوونەکە دەتوانێت ببێتە هۆی لەناوچوونی تەواوەتی ئەم جۆرە زیندەوەرە دەریاییە کە بە ژیشکی دەریایی ناسراوە”.

وەک ڕۆژنامەکە دەڵێت “پەتاکە بریتییە لە وردە زیندەوەری تاک خانەیە، بەهۆی ئەمەوە ژیشکە دەریاییەکان دەست دەکەن بە لەدەستدانی بڕبڕەی پشتیان و لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەمرن.

ئۆمری برۆنشتاین، زانای بایۆلۆجی دەریایی دەڵێت: “لە ڕووی کاراییەوە، ئەو ژیشکە دەریاییانەی کە ئەم پەتایە هێرشیان کردووەتە سەر، لە ئێستاوە لە دەریای سووردا لەناوچوون”.

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ڤایرۆسەکە ئێستا مەترسی بۆ سەر بوونەوەران لە زەریای هندی و هێمن دروست کردووە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

 

مەسرور بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە
پێت مەسرور بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی ئێستا لەناوچە کوردستانییەکان دەگیرێنەبەر، ڕابگیرێت
دوات قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی ئێستا لەناوچە کوردستانییەکان دەگیرێنەبەر، ڕابگیرێت
پەیوەندیدار