سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبەغدایە و زنجیرەیەک دیدار سەبارەت بە گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراق و سەرکردەی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە لەسەر پرسی مووچە و گرفتەکانی بەردەمی.
موسرور بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، هەموو پابەندییەکانمان وەک حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەغداد جێبەجێکردووە، و دەمانەوێت لە ڕیشەوە پرسی مووچە لە بابەتە سیاسییەکان جیابکرێتەوە، و ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش دەگاتە مووچەخۆران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو نوێنەرانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دێنە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی بەغدا کۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم.