مەسرور بارزانی:ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان دەگات



سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبەغدایە و زنجیرەیەک دیدار سەبارەت بە گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراق و سەرکردەی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە لەسەر پرسی مووچە و گرفتەکانی بەردەمی.

موسرور بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، هەموو پابەندییەکانمان  وەک حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەغداد جێبەجێکردووە، و دەمانەوێت لە ڕیشەوە پرسی مووچە لە بابەتە سیاسییەکان جیابکرێتەوە، و ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش دەگاتە مووچەخۆران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو نوێنەرانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دێنە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی بەغدا کۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم.

قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی ئێستا لەناوچە کوردستانییەکان دەگیرێنەبەر، ڕابگیرێت
پێت قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی ئێستا لەناوچە کوردستانییەکان دەگیرێنەبەر، ڕابگیرێت
سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت
دوات سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت
پەیوەندیدر