سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت



هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بۆ دوای جەژنی قوربانی پیرۆز دواکەوت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ دانیشتنێكی پەڕلەمانی عێڕاق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەڕلەمان تا دوای جەژنی قوربان ئەنجام نادرێت.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنەکە، غەریب ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا پەرلەمان بەشێک لە ئەندامەکانی ئامادەن، و زۆرێک لە پەرلەمانتارەکان گەشتی ماڵی خوا دەكەن بۆ بە جێگەیاندی فەڕیزەی حەج، و یەك لە بەربژێرەكانی سەرۆكی پەڕلەمان سبەی هەینی بۆ بەجێگەیاندی فەڕیزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت.

پەرلەمانی عێراق لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بێ سەرۆکە، دوای ئەوەی محەمەد حەلبوسی، لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.

لەوکاتەوە هەوڵەکان بۆ ئەوەیە سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاریبکرێت و لە ڕۆژی 18ی ئایار دەنگدان دەستی پێکرد، کێبڕکێی توند لە نێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان لە دوو خول بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نەیانتوانی دەنگی پێویست، کە ١٦٦ دەنگە بە دەستیبهێنن هەڵبژاردنی سەرۆک دواخرا و بڕیارە دوای جەژن دانوستانەکان دەستپیبکاتەوە.

مەسرور بارزانی:ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان دەگات
پێت مەسرور بارزانی:ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان دەگات
دەربارەی دامەزراندنی وانەبێژان وەزیری پەروەردە زانیاری دەدات
دوات دەربارەی دامەزراندنی وانەبێژان وەزیری پەروەردە زانیاری دەدات
پەیوەندیدار