دەربارەی دامەزراندنی وانەبێژان وەزیری پەروەردە زانیاری دەدات



وەزیری پەروەردە زانیاری لەسەر ناردنی ناوی وانەبێژان بۆ دامەزراندن ئاشکرا دەکات و دەڵێت” بەدواداچوون دەکەین و ناوەکانمان ناردووە”.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکاران ڕایگەیاند،بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە فەرمی نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران کردووە و چاوەڕێی ڕێککارەکانین.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا لەسەروبەندی گفتوگۆی بودجەدان،من خۆم پەیوەندیم بە ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە كردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین، تاوەکو بەرچاوڕوونیمان هەبێت.

دەربارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند،  ئامادەسازییەکانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 دەستیپێکردووە و رێنمایی تەواومان بۆ تاقیکردنەوەکان هەیە، ئەمسال رێکاری یاسایی و ئەمنییەکانمان بەردەوامە و لە ساڵی رابردوو توندوتۆڵتر کراوە.

شایەنی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی ئەو زنجیرە نارەزایەتییانەی لە سنووری ناوچەی بایکۆت هەبوو، حکومەتی هەرێم بەڵێنیدا لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکان و بودجە و پشکی هەرێم لە بەغدا، ناوی وانەبێژان بنێردرێت و ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنیان وەربگیرێت، هاوکات هەوڵەکان بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامە و چاوەڕێی بەغدا دەکرێت تاوەکو وەڵامی هەرێم باتەوە.

 

سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت
پێت سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەندیدار