کۆمسیۆن ڕێنمایی نوێی دەرکرد



ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا کە کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان بتوانن بنکەی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆیان لێ کاندید کردووە.

ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بڕیاریدا کە کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان بتوانن بنکەی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆیان لێ کاندید کردووە، و بڕیارەکە تا ئەو کاتە کاری پێدەکرێت کە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەرێم بکاتەوە، بۆ ئەوەش بریارە هەفتەى داهاتوو وادەى نوێکردنەوە کە کۆتایی بێت، بۆیە ئەم بڕیارەش هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە 5ی ئەیلوولى وەک وادەی نوێ بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان پێشنیازکردووە.

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێشت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنای کارەبا زیاد دەکرێت
دواتر بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنای کارەبا زیاد دەکرێت
پەیوەندیدار