بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنای کارەبا زیاد دەکرێت



وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەرزی هاویندا چەند بڕیارێک دەدات، و دادپەروەری لە دابەشكردنی کارەبا جێبەجێدەکرێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەداوە،ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێکی گرنگی دا، لەوانە بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا لە نێوان پارێزگاکان درا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبا، لە وەرزی هاویندا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی بازیان و خەبات و ماس زیاد دەکرێت و هەوڵ دەدرێت یەکەیەکی دیکەی وێستگەی کواشی بە گازوایل بەگەڕ بخرێت، هاوکات چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگەکانیش ئەگەر زۆر پێویست نەبێت نەخرێتە وەرزی هاوین.

ئاماژە بەوەشدراوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبا، وێڕای چاکسازییان لە هێڵەکانی کارەبا، لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی، هەروەها بڕیاری کارپێکردن و تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک لە شارەکان درا.

کۆمسیۆن ڕێنمایی نوێی دەرکرد
پێشت کۆمسیۆن ڕێنمایی نوێی دەرکرد
“مەسرور بارزانی چارەسەرکردنی ڕیشەیی پرسی مووچە و نەوت لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات”
دواتر “مەسرور بارزانی چارەسەرکردنی ڕیشەیی پرسی مووچە و نەوت لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات”
پەیوەندیدار