سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان لە درێژەدان بە دیالۆگی بنیادنەر کردەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بلاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع، سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ڕوونیشێکردەوە کە لە لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق تاوتوێ کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک پرس و دۆسیە لەسەر ئاستی نیشتمانی کران.
ڕاشیگەیاند، ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت باس کران کە لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر، بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام کە ڕەنگدانەوەی لەسەر گوزەزانی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق دەبێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسێ هاوبەشەکان کران و جەختیش لە بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و گفتوگۆی بنیاتنەر کرایەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیانە بە پێی یاسا و بڕگەکانی دەستوور و هێنانەدی لە بەرژەوەندی وڵات.