چیای ئاسۆس لە سنوری قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکرا.
کەمێک بەر لە ئێستا چیای ئاسۆس لە سنوری قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکراو تا ئێستاش زیانەکانی نەزانراون.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان کراوە و دواجاریش بەهۆی بۆدومانەکانی تورکیاوە هاووڵاتییەک کە خەڵکی قامیش بوو گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون