تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەستیپێکرد



لە ئێران پرۆسەی ناو تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکرد، کە بڕیارە ڕۆژی ٢٨ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ پینجشەممە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”لە هەلومەرجێکی وا هەستیاردا کە خاڵی وەرچەرخانە لە مێژوویی ئێران دا و سەرەڕای زیانێکی وا گەورە، بە ڕێبەرایەتی سەرکردەی شۆڕش (ڕێبەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی) و بە دەستوور هیچ پەککەوتنێک لە ئیدارەی وڵاتدا ڕووینەدا”.

وەحیدی باسی لەوە کرد کە بە تۆماری ناوی کاندیدەکان، ١٤هەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکردووە و، ڕایگەیاند: “پرۆسەی ناو تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، حەوت ڕۆژ بۆ پشکنینی بڕوانامە و لێهاتووییەکانی کاندیدەکان و ١٤ ڕۆژیش بۆ بەڕێوەبردنی کەمپینی کاندیدان تەرخان کراوە”.

هیوای خواست هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و ئەمنی تەواودا و بە کێبڕکێیەکی بەرز و بەشدارییەکی فراواندا بەڕێوەبچێت.

ڕۆژی ١٩ی ئایار ھێلیکۆپتەرێک کە ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە چەند بەرپرسێکی ئێرانی ھەڵگرتبوو، دوای گەڕانەوەی لە بەسەرکردنەوەی ھەوڵەکانی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر سنوورەکانی ئازەربایجان، بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.

سودانی کردنەوە و وەگەڕخستنی ١٧٣ وێستگەی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای ڕاگەیاند
پێشت سودانی کردنەوە و وەگەڕخستنی ١٧٣ وێستگەی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای ڕاگەیاند
نرخی هۆتێلەکان یان چاودێری چڕ؟
دواتر نرخی هۆتێلەکان یان چاودێری چڕ؟
پەیوەندیدار