مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچە و بودجە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سودانی و سەکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش نەکراوە و هەرێم و بەغدا لەسەر چۆنێتی ناردنی لیستی ناوەکانیان ڕیکەنەکوتوو.

بەدەم برينداركردنی گۆیژەوە، گۆیژ دەخۆین!!
پێت بەدەم برينداركردنی گۆیژەوە، گۆیژ دەخۆین!!
پێوستمان بە هۆشیارییە، نەک کۆمەک
دوات پێوستمان بە هۆشیارییە، نەک کۆمەک
پەیوەندیدر