پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو باندی دزیکردنیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێرییان خسته سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه به‌نیازی دزیكردن چووبوونه قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی هاوبەشی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و هەوارەبەرزەو پیشەسازی، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
ڕوونیشیکردەوە، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه به‌مه‌به‌ستی دزیکردن چونه‌ته قه‌زاكه، هەروەها لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەگەڵ باندێکی تری دزیکردندا کار دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارانی باندەکەی دیکەش بەهاوکاری نەهێشتنی تاوانی کەلار دەستگیربکرێن.
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، ئێستادا هەر پێنج تۆمەتبارەکە به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.