بەرهەمی هێلكەی هەرێم لەپێویستی ناوخۆ زیاترە



 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلكە، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی هێلكە، هەنگاوی گەورەی ناوە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەرێمی كوردستان ساڵانە ٩١٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هێلكە، هەرناردەی دەرەوە دەكات. ئەمە جگە لەوەی كە گرنگییەكی زۆر بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ بازاڕی دەرەكی دەدرێت بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ساخكردنەوەی بەرهەمی هێلكەی پڕۆژە و كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە.

لەهەمانكاتدا، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هێلكە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ بوونیادنانی بناغەیەكی گرنگیی ئابووری و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و دەستەبەركردنی خۆراكێكی تەندروست بۆ هاووڵاتییان، هەروەها پەرەدان بە بەرهەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی هەلی كار.

لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە بۆ ٣٣ پڕۆژە بەرزبوونەتەوە، كە بەراورد بە پێشتر ٢٠٠٪ زیادی كردووە، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەیان دوو ملیار و ٩١٨ ملیۆن و ٥٧٧ هەزار هێلكەیە، كە بەڕێژەی ١٠٠٪ بەرزبووەتەوە بەراورد بە پێشتر.

پڕۆژە و كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە، بەمشێوەیە بەسەر شارەكان دابەشبوون:
هەولێر: ١٥ پڕۆژە
سلێمانی: ١١ پرۆژە
دهۆك: ٥ پڕۆژە
گەرمیان: ٢ پرۆژە

پێشتر، بڕی بەرهەمی ڕۆژانەی هێلكە ملیۆنێك و ٨٠ هەزار بوو، لەكاتێكدا ڕێژەی پێویستی ناوخۆیی لە ڕۆژێكدا دوو ملیۆن و ٥٢٠ هەزار بوو، ڕێژەی كورتهێنانیش لە ڕۆژێكدا ملیۆنێك و ٤٤٠ هەزار بوو، بەڵام لە كابینەی نۆیەمدا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی هێلكە لە ڕۆژێكدا بەرزبووەتەوە بۆ پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار، لەو ڕێژەیەشدا دوو ملیۆن و ٥٢٠ هەزاری بۆ پێداویستی ناوخۆیی دابیندەكرێت.

بەرهەمی ڕۆژانە هێلكە لە هەرێمی كوردستان، ١٤ هەزار كارتۆنە، كە ٥٠٪ لە پێویستی ناوخۆیی زیاترە، ڕۆژانە ٧هەزار كارتۆن هێلكە دەنێردرێتە دەرەوە و ٧ هەزار كارتۆنیش بۆ بازاڕەكانی ناوخۆ دەنێردرێن و هەر لەوێش ساخدەكرێنەوە.

 

چیای ئاسۆس بۆردومانکرا
پێشت چیای ئاسۆس بۆردومانکرا
سەرۆكی ئەمریكا پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢٣ی پەسەند كرد
دواتر سەرۆكی ئەمریكا پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢٣ی پەسەند كرد
ەیوەندیدار