سەرۆكی ئەمریكا پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢٣ی پەسەند كرد



 

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن بوودجەی ٢٠٢٣ی پەسەند كرد كە بڕەكەی نزیكەی ١،٧ ترلیۆن دۆلارە.

ئەم پڕۆژەیاسایە بوودجەی ساڵی دارایی حكوومەتی فیدڕاڵیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دابین دەكات كە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣دا كۆتایی دێت، پڕۆژەیاساكە دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند كرا، خرایە بەردەست سەرۆكی ئەمریكا.

لەوبارەیەشەوە كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو كە پڕۆژەیاساكە لەلایەن بایدن-ەوە پەسەند كراوە.

سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە كە لەگەڵ “كۆتاییهاتنی ساڵێكی بەرەوپێشچوونی مێژووییدا” ئەو پڕۆژەیاسایەی بوودجەی واژوو كردووە كە لەلایەن هەردوو پارتی سەرەكی ئەمریكاوە پشتیوانی لێكراوە.

دوای چەندین مانگ گفتوگۆ، لە كۆتاییدا پاكێجی بوودجەی ئەمریكا پەسەند كرا كە ٧٧٢،٥ ملیار دۆلار بۆ كەرتە ناسەربازیییەكان و ٨٥٨ ملیار دۆلار بۆ كەرتی سەربازیی تەرخان دەكات.

لە پڕۆژەیاسای بوودجەكەشدا ٤٥ ملیار دۆلار تەرخان كراوە بۆ هاوكاریكردنی ئۆكراین لە رووی سەربازیی، مرۆیی و ئابوورییەوە.

هەر لە پڕۆژەیاساكەدا بەندێك هەیە كە دابەزاندنی تیكتۆك لە ئامێرەكانی دیجیتاڵیی تایبەت بە كارمەندانی دەوڵەت قەدەغە دەكات.

پڕۆژەیاساكە ٤٠ ملیار دۆلاریش تەرخان دەكات بۆ ئاساییكردنەوەی ژیان لەو ناوچانەی كارەساتە سرووشتییەكانی وەك لافاو، زریان و ئاگركەوتنەوەیان لێ روودەدات.

بەرهەمی هێلكەی هەرێم لەپێویستی ناوخۆ زیاترە
پێت بەرهەمی هێلكەی هەرێم لەپێویستی ناوخۆ زیاترە
شەپۆلە بەفرەكەی ئەمریكا بەردەوامە
دوات شەپۆلە بەفرەكەی ئەمریكا بەردەوامە
پەیوەنیدر