وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” سەبارەت بە نوسراوى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، ئێمە وەکو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا بووین بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت”.

دەشڵێت:”بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار سەردانی بەغدامان کردووە و لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆكى لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکوومەتی فیدراڵ لە هەرسێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆبووینەوە و کۆنووسەکەشی واژوو کرا”.

راشیگەیاندووە، دوایین جاریش لە ڕۆژانی 19 و 20ی مانگى ئايار لێژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبووەوە، ئێستا چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین بەمەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته.

قوباد تاڵەبانی: ستراتیژ و پلانمان ئەوەیە زیاتر پەرە بە توانای گەنجانی داهێنەرمان بدەین
پێت قوباد تاڵەبانی: ستراتیژ و پلانمان ئەوەیە زیاتر پەرە بە توانای گەنجانی داهێنەرمان بدەین
کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ لایەنەکانی کەرکوک کۆتایی هات
دوات کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ لایەنەکانی کەرکوک کۆتایی هات
پەیوەنیدر