Sleep Mode چییە و لە چ کاتێک پێویستە بەکاربهێنرێت؟



وەرزی هاوین نزیکبۆتەوە و ڕۆژ بەدوای ڕۆژ پلەی گەرمی ڕوو لە بەرزی دەکات.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زۆرێک لە ماڵەکان لەکاتی هەبوونی کارەبای نیشتیمانیدا سپلیت بەکاردەهێنن، هەڵبەتە لە زۆرێک لە ماڵەکاندا هەیە و بە شەو و ڕۆژ کاردەکات.

لێرەدا تیشک دەخەینە سەر تایبەتمەندییەک کە زۆرێکمان لە کۆنتڕۆڵی سپلیتەکانماندا دەیبینین بەڵام رەنگە نەزانین چییە و بۆچی بەکاردێت ئەویش تایبەتمەندی  Sleep Mode.

له‌ زۆرینه‌ی كۆنترۆڵی سپلێته‌كاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه‌ به‌ناوی (Sleep Mode) كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ زیاتر له‌كاتی خه‌وتندا به‌كاردێت و ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئامێره‌كه‌،

تایبەتمەندی ئەم بەشە لەوەدایە، كاتێك ئه‌و دوگمەیە بەکاردەهێنیت و ئەو تایبەتمەندییە کاردەکات  دوای هه‌ر كاتژمێرێك 1 پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی پلەی گەرمی لەش و ژوورەکە، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر سپلێته‌كه‌ له‌سه‌ر 22 پله‌ بێت دوای كاتژمێرێك‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ 23 و پاشان 24 پله‌، به‌رده‌وام ده‌بێت‌‌ تا ده‌گاته‌ پله‌ی 26، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌ دوور ده‌بێت له‌ سه‌رمابوون و نەخۆشكەوتن و له‌هه‌مان كاتدا ئامێره‌كه‌ كاره‌بایه‌كی كه‌متر سه‌رف ده‌كات.

شەقامێكی سەرەكی هەولێر داخرا
پێشت شەقامێكی سەرەكی هەولێر داخرا
تەرمی پیاوە ونبووەكەی قەرەداغ دۆزرایەوە
دواتر تەرمی پیاوە ونبووەكەی قەرەداغ دۆزرایەوە
پەیوەندیدار