تەرمی پیاوە ونبووەكەی قەرەداغ دۆزرایەوە



تەرمی ئەو هاووڵاتییە بەتەمەنەی لە ناوچەی قەرەداغ لەسەرەتای ئەم مانگەوە ونبووبو، دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاووڵاتییەیان دۆزییەوە، کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی نادیار بوو.

ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک بەناوی (نەجمەدین محمد ساڵح) تەمەن ٧٥ ساڵ لەڕۆژی ١ی ٥ی ٢٠٢٤ وە لەماڵَ چوبووە دەرەوە و چارەنووسی نادیار بوو، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبون لەگەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاوڵواتییەکە، سەرەنجام ئەمڕۆ ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤ تەرمی هاووڵاتییەکە لەقۆپییەکانی قەرەداغ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکە.

Sleep Mode چییە و لە چ کاتێک پێویستە بەکاربهێنرێت؟
پێت Sleep Mode چییە و لە چ کاتێک پێویستە بەکاربهێنرێت؟
داهاتی نەوتی عێراق 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
دوات داهاتی نەوتی عێراق 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
پەیوەندیدر