داهاتی نەوتی عێراق 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاند



وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی (نیسان/ 4)ی 2024 بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، مانگی ڕابردو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و داهاتەكەشی زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵ گەیشتە 102 ملیۆن و 386 هەزار و 818 بەرمیل.

ئاماژەی بەوەشكرد، “كۆی ئەو بڕە نەوتەی لەو مانگەدا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی 100 ملیۆن و 921 هەزار و 250 بەرمیل بوە، هەروەها بۆ ئوردن 448 هەزار و 606 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، لەڕێگەی كێڵگەی نەوتی گەیارەشەوە 16 هەزار و 962 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە”.

ئاشكراشی كردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت لەمانگی ڕابردودا لەنێوان 77-83 دۆلار بووە.

تەرمی پیاوە ونبووەكەی قەرەداغ دۆزرایەوە
پێت تەرمی پیاوە ونبووەكەی قەرەداغ دۆزرایەوە
ڕۆڵی پەروەردە لە چاککردنی ڕەفتارە نەرێنییەکان
دوات ڕۆڵی پەروەردە لە چاککردنی ڕەفتارە نەرێنییەکان
پەیوەنیدر