دەستدرێژی کراوەتە سەر کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت



کەسێک دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی ١٣ ساڵان، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دانیشتنی دادگای ئەو کەیسە ئەنجامدرا.

ئاراس عوسمان، چالاکوانی بواری مافەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە شارۆچکەی پێنجوێن کەسێک دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، ڕێژەی شەلەل دەماخی منداڵەکە ٪٨٠ بووە.

باوکی ئەو مێردمنداڵە خەڵكی ڕۆژئاوای کوردستانە و دایکی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەو ڕووداوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا ڕوویداوە، ئەو کچە ١٣ ساڵە لەلایەن ئەو کوڕەوە هەڵخەڵەتێنراوە، دواتر دەستدرێژی کردووەتە سەر کچەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاراس عوسمان، پاش دەستدرێژییەکە، کچەکە خۆی سووتاندووە و لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

خێزانی کچەکە سکاڵایان تۆمارکردووە، ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگایی ئەو کەیسە ئەنجامدراوە، ئاراس عوسمان ئاشکرای کرد، ئەوان پاڵپشتی لە خێزانی کچەکە دەکەن، چونکە ئەوان کەسیان لە سلێمانی نییە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان دەبن، ئێستا کەیسەکە ڕەوتی یاسایی خۆی گرتووە، چاوەڕوانن تا دادگا بڕیاری کۆتایی بدات و مافی ئەو مێردمنداڵە خاوەن پێداویستییە وەربگیرێتەوە، تاوانبار بە سزایی خۆی بگات.

ڕۆڵی پەروەردە لە چاککردنی ڕەفتارە نەرێنییەکان
پێشت ڕۆڵی پەروەردە لە چاککردنی ڕەفتارە نەرێنییەکان
بۆ جاری سێیەم سودانی لەگەڵ لایەنەکانی کەرکوک کۆبووەوە
دواتر بۆ جاری سێیەم سودانی لەگەڵ لایەنەکانی کەرکوک کۆبووەوە
پەیوەندیدار