سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جاری سێیەم و بۆ گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک لەگەڵ لایەنەکان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، بۆ جاری سێیەم محەمەد شییاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی پارێزگای کەرکوک سەبارەت پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە کۆبووەوە، ئەمەش دوای پێنج مانگ لە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دێت.
لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2005 و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، و بە دیاریکراوی پاش تێپەڕبوونی 18 ساڵ، لە پارێزگای کەرکوک لە 18ی 12ی 2023دا هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، یەكێتی بە بردنەوەی 5 كورسی لەپێش حزبەكانی دیكەوەیە و زۆرینەی كورسی پارێزگاكەی بردۆتەوە و هاوكات لەگەڵ پارتی و مەسیحییەكان خاوەنی 8 كورسین لەكۆی 15 كورسی پارێزگاكە.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردن هێشتا نەتوانراوە ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت بۆ پێکهێنانی ئیدارە و دیاریکردنی پارێزگار لەو شارە.