مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کۆبووەوە



حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور دووپاتکرایەوە .

دەشڵێت، باڵیۆزی کۆماری کۆریا، ستایشی کارکردنی ئێمەی بە ئاراستەی بەرەوپێشبردن وگەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرد و ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد کە بیست ساڵ لەمەوبەر تیپی سەربازی (زەیتوون)ی کۆریا هاتنە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان هەردوولا دەستی پێکرد و چەندین پڕۆژەی گرنگییان لە کوردستان ئەنجامدا بەتایبەتی لە ڕێگەی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی کۆریا/کۆیکا.

سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و بەشداری کۆریای باشوور لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی هەرێم دەربڕی و جەختمان لە گرنگیی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە بگەینە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ بودجە و مووچە
پێت قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە بگەینە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ بودجە و مووچە
بۆ دۆزی ناوچە کوردستانییەکانی لیژنە پێکهێنرا
دوات بۆ دۆزی ناوچە کوردستانییەکانی لیژنە پێکهێنرا
پەیوەندیدر