دایكان و باوكان لە جۆرێكی شیری وشکی منداڵان ئاگادار دەکرێنەوە



قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ڕایدەگەیەنێت، ئەم جۆرە شیرە قەدەغەیە و جەختیشدەكاتەوە، بەپێی نوسراوی وەزارەتی تەندروستی ئەم جۆرە شیرە ساختە دەرچووە.

لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان بڵاویكردۆتەوە، بەپێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان شیری وشکی منداڵان لە جۆری (نیوتری هۆڵەند- nutri Holland) کە دوای پشکنین و بەدواداچوونی لایەنی پەیوەندیدار، ئەم جۆرە شیرە ساختە دەرچووە.

ڕاشیگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک مامەڵەکردن و فرۆشتنی ئەم شیرە وشکە ڕێگاپێدراو نییە و ئێمەش وەک لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ئاگاداری کۆگاکانی شیر و فرۆشگا و دەرمانخانەکان لە سنووری قەزای چۆمان و دەورووبەری دەکەینەوە، مامەڵەکردن و فرۆشتنی ئەم شیرە قەدەغەیە و لە هەر شوێنێک ببیندرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، کە ئەم جۆرە شیرە وشکە بۆ منداڵان بەکار نەهێنن و لەهەر شوێنێکیش بیبینن، پێویستە لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی رێکاری خۆمان بگرینەبەر.

بۆ دۆزی ناوچە کوردستانییەکانی لیژنە پێکهێنرا
پێت بۆ دۆزی ناوچە کوردستانییەکانی لیژنە پێکهێنرا
سوودانی داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا دەکات
دوات سوودانی داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا دەکات
پەیوەندیدار