سوودانی داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا دەکات



سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد پەلە بکرێت لە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە, ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دووەم کۆبوونەوەی سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێککەوتننامە و یاداشتنامانەی کە لەگەڵ تورکیادا واژوو کراون کردووە .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ھەردوولا کە ژمارەیان ٢٤ ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنن خراوەتەڕوو، و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی  سودانی جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و فەرمانی کردووە ھەر وەزارەتێکی پەیوەندیدار پلانێکی ڕوونی کارکردن دابڕێژێت، بە مەبەستی پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتننامە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا.

باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەروەھا فەرمانی کردووە، پەلە بکرێت لە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بواری ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا.

لە 22ی نیسانی ئەمساڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی سیاسی و ئەمنی و ئابووری گەیشتە بەغدا و زیاتر لە 20 یاداشتی لێكتێگەیشتن واژۆکرد، کە گرنگترینیان دۆسییەی ئاو بوو، پاشان سەردانی هەولێر-ی کرد.

ئەوکات حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو، ماوەی ساڵێک زیاترە ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکرێت، کە بە سەردانێکی مێژوویی دادەنرێت بەو پێیەی لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا ئەوە یەکەمجاربووە بێتە عێراق.

دایكان و باوكان لە جۆرێكی شیری وشکی منداڵان ئاگادار دەکرێنەوە
پێت دایكان و باوكان لە جۆرێكی شیری وشکی منداڵان ئاگادار دەکرێنەوە
دەست بەسەر سەدان جۆر دەرمانی قاچاخ و نایاساییدا گیرا
دوات دەست بەسەر سەدان جۆر دەرمانی قاچاخ و نایاساییدا گیرا
پەیوەندیدار