دەست بەسەر سەدان جۆر دەرمانی قاچاخ و نایاساییدا گیرا



ئاسایشی پارێزگای دهۆك، دەستی بەسەر سەدان جۆر دەرمانی قاچاخ و نایاساییدا گرت و چەند كەسێكیشی بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دەرمانەكان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە یەكێك لە كۆگای دەرمانخانەكانی شاری دهۆك سەدان جۆر دەرمانی قاچاخ و نایاساییان گرتووە، كە بۆ فرۆشتن و ساغكردنەوە بەسەر نەخۆش و هاووڵاتیان ئامادەكرابوون.

ڕاشیگەیاندووە، دوای دەستبەسەرداگرتنی دەرمانەكان، چەند كەسێكیش دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

سوودانی داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا دەکات
پێت سوودانی داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا دەکات
بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست درا
دوات بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست درا
پەیوەندیدار