بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست درا



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەموو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاگاداردەکاتەوە، زانیارییان لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ڕەوانە بکەن لە ماوەی پێنج ڕۆژی کارکردندا.

بەپێی نووسراێكی وەزارەتی شارەوانی، كە دوێنێ سێشەممە 28ی ئایار دەرچووە بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتەكە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان نێردراوە، داوا كراوە بەپەلە زانیاری لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ بنێرن.

ئاماژە بەوە كراوە، كە بە مەبەستی دیاریكردنی ڕاژەی فەرمانبەرانی گرێبەست، چەند زانیارییەكیان بۆ بنێرن.

تێیدا هاتووە: “زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بنێرن، لەگەڵ دیاریكردنی ئەوانەی بێ بڕوانامەن، یان بە بڕوانامەی سەرەتایی، یان دواناوەندی بە گرێبەست دامەزراون، لەگەڵ دیاریكردنی ماوەی كاركردن و ڕاژەیان.”

جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت خزمەتی هەموو فەرمانبەرانی گرێبەست دیاری بكرێت، لەگەڵ ئەو بڕوانامانەی ئێستا هەیانە.

وەزارەتی شارەوانی داوای كردووە، كە بەپەلە و لە ماوەی پێنج ڕۆژی كاركردندا، ئەو زانیارییانەیان بۆ ڕەوانە بكرێت.

ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكوومەت 30 هەزار و 672 فەرمانبەرە، كە بەشی زۆریان لە وەزارەتی شارەوانین.

پێشتر د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان راگەیاند: “لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، پرسی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست باس كرا، ئەنجوومەن بڕیاری دا لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست بۆ دەستنیشانكردنی مەرج و ڕێكار و میكانیزمی گونجاو بۆ بەهەمیشەییكردنی ئەو فەرمانبەرانە بكات، كە بە ڕێكارە یاساییەكان دەتوانن ببنە هەمیشەیی.”

لە كۆبوونەوەی رۆژی 8ی ئایاری 2023دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستاندا كرد و ڕاپۆرتێكی هاوبەش لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادە كرابوو و وردەكارییەكەی لەلایەن سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنەوە خرایە ڕوو.

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوە دا: “دوای ئەو لێكۆڵینەوەیە، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەچێت و دەرەنجامەكان دەردەكەون.”

بەپێی زانیارییەكان، لێژنەیەكی باڵای وزاری بۆ ئەو پرسە لە چەند وەزیرێك و بەرپرسێك پێكهاتووە و كۆبوونەوەش لەسەر ئەو پرسە كراوە و ئەنجوومەنی ڕاژە راسپێردراوە ڕێكارەكانی بەهەمشەییكردنی گرێبەستەكان دیاری بكات.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: “بەهۆی ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست رۆڵێكی بەرچاویان هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە حكوومەت و راییكردنی مامەڵەكانی حكوومەت، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە مافی فەرمانبەرانی گرێبەستی زانی، كە بكرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.”

May be an image of ‎blueprint and ‎text that says '‎بابه /بابه_ت/ گشتاندن به هاوپیچ (٣) اكسل شيت بؤتان ده‌نيرین به_مه_به_ستی ناردنی زانیاری له_س رمانبه_رانی له_سه_رفه_ر_مانبه_رانی انی گریبه‌ست بوّ دیارکردنی ماوهى کارکردنیان (داژه) و هه_روه_ها نه‌وانه_ی به‌بی بروانامه و يان بروانامه_ی سه_ره_تایی يان ناوه_ندی دامه_زراون به_هه_مان شيّوه ماوهى کارکردنی (راژه) یان له_گمل نه_و بروانامه‌ی که نیستا هه_يانه له ههرئاستيكدا بيت له ماوهى (ခ) روژی کارکردندا بؤمان بنيّرن بؤ کاری .پیویست لهگهل ريّزدا‎'‎‎

دەست بەسەر سەدان جۆر دەرمانی قاچاخ و نایاساییدا گیرا
پێت دەست بەسەر سەدان جۆر دەرمانی قاچاخ و نایاساییدا گیرا
تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت
دوات تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت
پەیوەنیدر