وانەبێژان لە بەغداوە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانیان دەدەن



نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد و داوا دەکەن لە چوارچێوەی بودجەدا مووچەیان بۆ تەرخان بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد و لەگەڵ ژمارەیەک لە فراکسیۆنەکاندا کۆبوونەوە و داوایان لێکردن هەوڵ بدەن لە چوارچێوەی بودجەی ئەمساڵدا کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.

نوێنەرانی وانەبێژان دوای کۆبوونەوەکانیان یاداشتێکیان خوێندەوە و تێیدا ڕایانگەیاند ژمارەی وانەبێژان 37 هەزار مامۆستایە و مانگانە 18 ملیار دینار بۆ مووچەکانیان پێویستە، بۆیە داوایان کرد ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕێی تەرخانکردنی دارایی یاخود گواستنەوەی پارەی نێو خشتەی بودجەوە، گرفتەکانیان چارەسەر بکات.

کۆبوونەوەکانی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان لە بەغدا بەردەوامن و تا ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لە بارەی دۆسیەکەیانەوە نەدراوە.

تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت
پێشت تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت
ڕێکخراوەکانی کەنداو بەشداری لە تەعریبکردنی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەکەن
دواتر ڕێکخراوەکانی کەنداو بەشداری لە تەعریبکردنی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەکەن
پەیوەندیدار