تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت



کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەی کۆتاییهاتن بە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و وەرگرتنەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری نەخوێندراوەی ڕاگەیاند.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە کۆتایی دەوامی ڕۆژی یەکشەممە 2ی حوزەیران پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و وەرگرتنەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری نەخوێندراوە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک ڕادەگیرێت.

هاوکات جومانە غەلاى، وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، نوێکردنەوەى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەران لە هەرێمى کوردستان ڕادەگیرێت، دەنگدەرانى موالید 2006 تاوەکو 2ی حوزەیران دەتوانن سەردانى نزیکترین ناوەندى نوێکردنەوەى تۆمارى بایۆمەتری بکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد، تا کۆتا ڕۆژ بۆ نوێکردنەوەى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەران، ڕۆژانە لە 8:00 ی بەیانی بۆ 3:00 ی دواینیوەڕۆ لە پێشوازی هاووڵاتیانداین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕۆژى 22ى ئەم مانگە تەمەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى بۆ ماوەى شەش مانگ درێژکردەوە، تاوەکو بتوانێت سەرپەرشتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکات.

بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست درا
پێشت بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست درا
وانەبێژان لە بەغداوە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانیان دەدەن
دواتر وانەبێژان لە بەغداوە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانیان دەدەن
پەیوەندیدار