یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان بارەگاکەی دەهێنێتە هەرێمی کوردستان



بارەگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تیی بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و شاندێکیشیان بەمەبەستی هەماهەنگیش سەردانی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، عەبدولجەبار عەزیز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان كرد.

شاندەکە ڕایگه‌یاند به‌هۆی سه‌قامگیریی بارودۆخ و ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌رێمیان وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كێتیه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژاردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ڕایگه‌یاند وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایان واڵایه‌ بۆ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نكاره‌كان و ئاماده‌ی هه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه‌كن كه‌ له چوارچێوه‌ی یاسا و پلان و به‌رنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكان بێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا لەوانە، پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌حكیمی نێوده‌وڵه‌تی، كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان. لەو بارەیەشەوە سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ڕایگه‌یاند ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه‌كن له‌گه‌ڵیان كه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ رێڕه‌وی پێشخستن و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان رێكخراوێكی بازرگانیی ناحكومییه‌ كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ و باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌رێمی كوردستاندایه‌ و خزمه‌تگوزاریی بازرگانی و یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات.

ڕێکخراوەکە ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاریی زانستی دامه‌زراندووه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زای زانستی و پراكتیكی له‌ بواری جیاجیا پێك دێت به‌ تایبه‌ت له‌ بواری (ته‌حكیمی نێوده‌وڵه‌تی و سیسته‌می كواڵێتی كۆنترۆڵی به‌ڕێوه‌بردن به‌ پێی پێوره‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ISO .

وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 9 ئاگادار دەکاتەوە
پێت وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 9 ئاگادار دەکاتەوە
تۆمارکردنی یەکەکانی بەڕێزسیتی دەستیپێکرد
دوات تۆمارکردنی یەکەکانی بەڕێزسیتی دەستیپێکرد
پەیوەندیدر