تۆمارکردنی یەکەکانی بەڕێزسیتی دەستیپێکرد



گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ئێستا مامەڵەکردنی بۆ تۆمارکردنی یەکەکانی پڕۆژەی بەڕێزسیتی بە ناوی هاووڵاتییانەوە دەستپێکرد.

دەوەن مەحمود، بەرپرسی بەشی تۆمارکردنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، وەک گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز بە دوو قۆناغ هەستاین بە تۆمارکردن و تاپۆکردنی سەرجەم ئەو یەکانەی کە دروستمان کردوون بە ناوی هاووڵاتییانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە قۆناغی یەکەمدا لە پڕۆژەکانی ناو شارەوە دەستمان پێکرد، لە قۆناغی دووەمیشدا پڕۆژەکانی دەرەوەی شار.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمارکردنی هەر یەکە لە پڕۆژەکانی گرین سیتی، لوبنان سیتی، بڕوا سیتی لە تەواوبووندایە، ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی بەڕێز سیتی دەکەین.

سەبارەت بە تۆمارکردنی یەکەکان بە ناوی بەشداربووانەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی یاسایی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە فەرمییەکان، وەجبەی یەکەمی مامەڵەی هاووڵاتییان بۆ 14 بەشداربوو بۆ تۆمارکردنی یەکەکانیان ئەنجامدرا، ئەو یەکانەی کە کڕیبویان بە شێوەیەکی فەرمی کرا بە ناویانەوە.

ئێستا لە پێناو بەرژوەندی بەشداربووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بەڕێزسیتی، دەتوانن دەست بە تۆمارکردنی یەکەکانیان بە ناوی خۆیانەوە بکەن.

ئەمڕۆ تۆمارکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی پڕۆژەی بەڕێز سیتی دەستیپێکرد، کە پێکهاتووە لە 551 یەکەی نیشتەجێبوون، بڕیارە لە ماوەی هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژدا سەرجەم یەکەکان بکرێن بە ناوی هاووڵاتییانەوە.

ئێستا بەشداربووانی بەڕێز سیتی دەتوانن سەردانی بەشی تۆمارکردنی کۆمپانیای بەڕێز بکەن و یەکەکانیان بە ناوی خۆیانەوە تۆماربکەن.

 

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان بارەگاکەی دەهێنێتە هەرێمی کوردستان
پێشت یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان بارەگاکەی دەهێنێتە هەرێمی کوردستان
کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز دەکات
دواتر کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز دەکات
پەیوەندیدار