کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز دەکات



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا داوای دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە.

بەپێی نووسراوەکە کە ناوەڕۆکەکەی لە میدیای یەکێتیدا بڵاوکردەوەتەوە، کۆمسیۆن پێشنیازی کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕۆژی 5ی ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەویش دوای ئەوەی یەکلابووەتەوە کە هەڵبژاردنەکە ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو ناکرێت.

تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی هیچ وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستنیشان نەکردووە.

تۆمارکردنی یەکەکانی بەڕێزسیتی دەستیپێکرد
پێشت تۆمارکردنی یەکەکانی بەڕێزسیتی دەستیپێکرد
حاجییانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی بەڕێکەوتن
دواتر حاجییانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی بەڕێکەوتن
پەیوەندیدار