حاجییانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی بەڕێکەوتن



ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە ڕێگای وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە وڵاتانەوە سەردانی سعودیە دەکەن و دوای جەژنی قوربانیش دەگەڕێنەوە وڵاتەکانییان، ئەمڕۆش یەکەم کاروان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەم مەبەستە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.
​​​​​​​
موسڵمانان ساڵانە لە مانگی زولحیجەدا کاتی حەجکردن دیاری دەکەن، لە ڕۆژی یەکەمی گەشتەکەشیان، کاتێک دەگەنە مەککە، لەوێ ئیحرام دە بەستن و نیەتی حەجکردن دەهێنن، دواتر بەڕێدەکەون بۆ مینا و لەوێ هەموو بەیەکەوە تەلبیيەى “لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَالنِّعْمَةَ، لَكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَرِيكَ لَكَ” دەڵێنەوە، تا ڕەجمکردنی شەیتان لە ڕۆژی جەژندا، بەردەوام دەبن لەو سروتە.

لە ڕۆژی دووەمی گەشتەکەیان، موسڵمانان لە مینا بەرەو عەرەفە دەچن و تا ئێوارە لەوێ دەمێننەوە، لەوێ نزا دەکەن و قوڕئانی پیرۆز دەخوێنن، دواتر دەچنە کێوی عەرەفە.

دواتر دوای خۆرئاوابوون لە عەرەفە دەگەڕێنەوە و دەچنە موزدەلیفە و تا بەیانی لەوێ دەمێننەوە، پاشان دەگەڕێنەوە بۆ مینا و لە ڕێگا حەوت بەرد هەڵدەگرن، دواتر بۆ ڕۆژی سێیەم حاجییان دەچنە سەر حەوزی جومرەی گەورە، پاشان قژیان کورت دەکەنەوە و ئینجا بە جلوبەرگی ئاساییەوە تەوافی کەعبە دەکەن.

پاشان هاتوچۆ لە نێوان سەفا و مەڕوا دەکەن و ئینجا دەچنەوە مینا.

دواتر لە ڕۆژانی چوارەم، پێنجەم و شەشەمدا، حاجییان ڕۆژانە دەچنە سەر حەوزەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و بەرد دەهاوێژنە ناو حەوزەکان.

ئیتر دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانەوە لە مینا، ئەرکەکانی حەج تەواو دەبێت و حاجییان دەگەڕێنەوە بۆ مەککە و لەوێ تەوافی ماڵئاویی دەکەن و ئینجا دەگەڕێنەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم، بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و ٦٨٥ کەس لە هەرێمەوە گەشت بۆ وڵاتی سعودیە دەکەن و بڕیارشە ئەم پڕۆسەیە بەردەوام بێت تا ٥ی حوزەیران.

​​​​​​​جێی ئاماژەیە، تێچووی حەجی حاجییانی ھەرێم ھەمان تێچووی حاجییانی عێراقە کە بۆ گەشتی ئاسمانی بە فڕۆکە بریتییە لە شەش ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار دینار و بۆ گەشتی وشکانی بە ئۆتۆمبێلی جۆری پاس، پێنج ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دینارە.

کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز دەکات
پێت کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز دەکات
وەزارەتی کۆچ: هیج ئاوارەیەک لە سلێمانی نامێنێت
دوات وەزارەتی کۆچ: هیج ئاوارەیەک لە سلێمانی نامێنێت
پەیوەندیدار