وەزارەتی کۆچ: هیج ئاوارەیەک لە سلێمانی نامێنێت



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەکی کەم ئاوارە لە پارێزگای سلێمانیدا ماون و ئەوانیش دەگەڕینەوە زێدی خۆیان، بەم نزیکانەش هیچ ئاوارەیەک لە سلێمانیدا نامێنێت.

سامر مەشکور، بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانیی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا لە مانگی شوباتەوە تا ئێستا هەزار و 275 خێزان لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕێندراونەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە هاوئاهەنگی نێوان حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ وەزارەت، هەروەها ئەو چوار ملیۆن دینارەی کە وەک هاوکاری دارایی ئەدرێتە خێزانەکان، هاندەر بوون بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

بەرپرسەکەی وەزارەتی کۆچ ڕاشیگەیاند، پارێزگای سلێمانی چوار کەمپی لەخۆ دەگرت و ئێستا جگە لە ژمارەیەکی کەمیان کە لە کەمپێکدا ماونەتەوە، سەرجەمیان گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

ئەوەشیخستەڕوو کە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو ژمارە کەمەش کە ماون دەگەڕێنەوە و هیچ ئاوارەیەک لە پارێزگای سلێمانیدا نامێنێت.

حاجییانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی بەڕێکەوتن
پێشت حاجییانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی بەڕێکەوتن
تۆمەتبارێك کە دزی لە فرۆشگایەک کردبوو دەستگیر كرا
دواتر تۆمەتبارێك کە دزی لە فرۆشگایەک کردبوو دەستگیر كرا
پەیوەندیدار