پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند، كە دزی لە فرۆشگایەك كردبوو و گرتە ڤیدیۆیەیەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەوە كە تۆمەتبارێك مۆبایلێك لە جۆری ئایفۆن لە فرۆشگایەك لە شاری سلێمانی دەدزێت، دەست بەجێ مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، هەروەها بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانرا دەست بگیرێ بەسەر موبایلە دزراوەكەدا كە تۆمەتبار فرۆشتبووی.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تۆمەتبار ( م،ع،س لەدایكبووی 1995 ) بە ناسنامە سوری دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.