کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا



کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سینا ڕەسووڵزادە” لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر لە سنووری سەرتەزێنی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی سینا ڕەسووڵزادە تەمەن ١٩ ساڵ کوژراوە.

سینا ڕەسووڵزادە خەڵکی گوندی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بووە و لە مەودای نزیکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ کراوە، تەرمی سینا ڕەسووڵزادە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە.

تۆمەتبارێك کە دزی لە فرۆشگایەک کردبوو دەستگیر كرا
پێت تۆمەتبارێك کە دزی لە فرۆشگایەک کردبوو دەستگیر كرا
ئەنجومەنی وەزیران هاتووچۆی تانکەرەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکات
دوات ئەنجومەنی وەزیران هاتووچۆی تانکەرەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکات
پەیوەندیدار