ئەنجومەنی وەزیران هاتووچۆی تانکەرەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکات



ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دۆخی ناوچە کوردستانییەکان و گرفتی هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکانی نێوانی هەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاووتوێ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمدا، ڕاپۆرتی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ کە لە کۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی پەسند کرابوو، دەخرێتە ڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە بڕگەی سێیەمدا ڕاپۆرتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە برەودان بە پشتیوانیی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی لاوان تاووتوێ دەکرێت.

لە بڕگەی چوارەمدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕێگەوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان، بە تایبەت لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا تاووتوێ دەکرێت.

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
پێشت کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە عێراق دەگرێتەوە
دواتر یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە عێراق دەگرێتەوە
ەیوەندیدار