یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە عێراق دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی هەفتەی ئایندەوە شەپۆلێکی گەرما عێراق دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما دەگەنە 49 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی جابر، شارەزای کەشناسی عێراقی ئاشکرایکرد، یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما لە هەندێک شوێن دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وڵات دووچاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتەوە، لەگەڵ بارستەهەوایەکی چالاک بە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژئاوا، کە پاشنیوەڕۆی هەینی چالاک دەبن و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

وتیشی، عێراق لە دوای ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بە تایبەتی لە 4ی حوزەیران دووچاری یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما دەگەنە 49 پلەی سیلیزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزی بارانبارین کۆتایی هاتووە، چیتر هیچ شەپۆلێکی بارانبارین عێراق ناگرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیران هاتووچۆی تانکەرەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکات
پێشت ئەنجومەنی وەزیران هاتووچۆی تانکەرەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکات
دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بووتە پەتایەکی جیهانی
دواتر دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بووتە پەتایەکی جیهانی
ەیوەندیدار