عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت نامێنێت



ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بە هۆی پێشکەوتنی عێراق لە بواری پاڵاوتنی نەوتدا، بەمزووانە دۆسیەی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت دادەخرێت.

عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی “سەباح”ی ڕاگەیاند، عێراق چەند هەنگاوێکی گەورەی ناوە لە بواری پاڵاوتنی نەوتدا و لە کۆتایی ئەمساڵدا دۆسیەی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت دادەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە 2003ەوە تا ئەمساڵ، ساڵانە عێراق بە بەهای 4-5 ملیار دۆلار بەرهەمەکانی نەوتی هاوردە کردووە و ئەوەش بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی دروستکردووە.

پەرلەمانتارەکە ئاماژەشیدا بەوەی وێستگەکانی پاڵاوتنی باشوور، کەربەلا، بێجی و فاو و خستەوەگەڕی پاڵاوتگە لەکارکەوتووەکان کاریگەیرییان لەسەر پێشخستینی توانای عێراق لەو بوارەدا هەبووە.

دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بووتە پەتایەکی جیهانی
پێت دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بووتە پەتایەکی جیهانی
وەزیری کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 300 ئاوارە گەڕاونەتەوە شەنگال
دوات وەزیری کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 300 ئاوارە گەڕاونەتەوە شەنگال
پەیوەندیدر