نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەموو شوێنێکی غەززە مردن هەیە



نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی ئاوارەکان لە ڕەفەح زیاتر لە ٢٠٠ فەڵەستینی کوژراون.

جولیەتا تۆما، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)  ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستینی لە شاروچکەی ڕەفەح لە کەرتی غەززە، ژمارەی قوربانیان بەرزبووەتەوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

جولیەتا تۆما، وێرای ئاماژەدان بەوەی کە لە ٦ی ئایارەوە زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە ڕەفەح بە هۆی پێکدادانەکانەوە ڕایان کردووە، وتی، “ئەو کەسانە پێشتریش بە هۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵیان جێ بهێڵن و ئێستا دووبارە ئاوارە بوونەوە”.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی UNRWA، باسی لەوەشکرد کە لە سێ هەفتەی ڕابردوودا تەنیا ڕێگە بە ٢٠٠ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی دراوە کە بگەنە ناوچەکە، لە کاتێکدا پێداویستییەکانی خەڵک زۆر لەوە زیاترە.

لە کۆتاییدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) جولیەتا تۆما ڕایگەیاند، “لە هەموو شوێنێکی غەززە مردن هەیە”.

پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلانەبووەتەوە
پێت پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلانەبووەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەروازە سنوورییەکان ئاگادار دەکاتەوە
دوات وەزارەتی دارایی و ئابووری دەروازە سنوورییەکان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار