وەزارەتی دارایی و ئابووری دەروازە سنوورییەکان ئاگادار دەکاتەوە



وەزیری دارایی و ئابووری لە نووسراوێکدا دەروازە سنوورییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە وەرگرتنی پارەی پسولەی بارکردن “بۆڵیسەی شەحن” بەشێوەیەکی ڕادەگیرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگی حاجی ئۆمەران، باشماخ و گەرمیان کردووە و تیایدا هاتووە، بەبڕیاری وەزیری دارای و ئابووری، بۆ ماوەی سێ رۆژ داواکردنی بەڵگەنامەی پسولەی بارکردن “بوڵیسەی شحن” بەشێوەیەکی کاتی ڕابگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕاگرتنی داواکردنی پسولەی بارکردن، تاوەكو ئەو کاتە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پرسە لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراق TBI تاوتوێدەکات.

بەگوێرەى نووسراوەکە، بڕیارەکە لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی رۆژی 29ی ئایاری 2024ەوە جێبەجێ دەکرێت.

پێویستە لە پسوولەی بارکردن “بوڵیسەی شەحن”دا ئەم زانیارییانە هەبێت، ناوی خاوەنی بار، لەکوێیەوە بارەکەی بۆ هاتووە و بارەکەی بەچەند کڕدراوە.

ئامانج لە بۆڵیسەی شەحن، بۆ رێگەگرتنە لە سپیکردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دراوی بیانی، لەکاتێکدا بازرگانان بە نرخی فەرمی دۆلاریان لەلایەن حکومەتەوە پێدەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە،ک کە ماوەی چەند رۆژێکە، شۆفێری بارهەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان، خۆپیشاندان دەکەن لە دژی ئەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ هەر بارێک بڕی 15 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەموو شوێنێکی غەززە مردن هەیە
پێت نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەموو شوێنێکی غەززە مردن هەیە
وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە مامۆستایان دەکات
دوات وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە مامۆستایان دەکات
پەیوەندیدار