پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلانەبووەتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش تاوتوێکردنی پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و بە پێی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرەکان تایبەت دەبێت بە پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.

تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادە نییە هاوشێوەی جوتیارانی ناورەڕاست و باشووری عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و دەڵێت ناتوانێت تەواوی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشدا، محەمەد شیاع سودانی، وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانی ڕاسپاردووە کە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ئەو پرسە یەکلا بکەنەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە کە 700 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، لە کاتێکدا بەرهەمی ئەمساڵی هەرێم لە ملیۆنێک تۆن زیاترە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 300 ئاوارە گەڕاونەتەوە شەنگال
پێت وەزیری کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 300 ئاوارە گەڕاونەتەوە شەنگال
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەموو شوێنێکی غەززە مردن هەیە
دوات نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەموو شوێنێکی غەززە مردن هەیە
پەیوەنیدر