کشتوکاڵی دەربەندیخان: لیژنەیەکمان لە مردن رزگاریان بوو



کشتوکاڵی دەربەندیخان رایگەیاند، بە فەرمانی دادوەر لیژنەیەکیان سەردانی ناوچەی تاوەگۆزیان کردووە کەچی لەرێگا ئۆتۆمبێلەکەیان ژێرئاوکەوتووە و بە قسەی خۆیان لە مەرگ گەڕاونەتەوە

کشتوکاڵی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە، لیژنەکیان چوونەتە گوندی لاورا لە سنووری تاوەگۆزی، دواتر دادگایان ئاگادار کردووەتەوە کە رێگەکە نەشیاوە بۆ رۆشتن، بەڵام دادگا هەر سوور بوون لەسەر ئەنجامدانی ئەو کەشفە و بۆیە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.

راشیگەیاندووە، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەیەکی زۆر بەرزبووتەوە و لەکاتی پەڕینەوەی لیژنەکە ئۆتۆمبێلەکەیان لە ئاوی زمکان تووشی ژێرئاوکەوتن بووە و بە ئەستەم رزگاریان بووە.

دەشڵێت:”ئەرکیان قورسە و ئیمکانیەتەکانیان کەمە، ژمارەی سکاڵاکان هێندە زۆرن پێویستیان بە ئیمکانیاتی زۆر هەیە لە دامەزراندنی رووپێو و دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکەی وەک ئۆتۆمۆبیل و ئامێری رووپێووی پێشکەوتوو”.

“حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ناوی سەربازی و ئەمنی دەداتە عێراق بۆ وردبینی و ناردنی مووچە”
پێشت “حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ناوی سەربازی و ئەمنی دەداتە عێراق بۆ وردبینی و ناردنی مووچە”
جارێكی دیكە مووچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت
دواتر جارێكی دیكە مووچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت
پەیوەندیدار