ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داواكاری بۆ وەرگرتنی دۆلار لە دەروازە فەرمییەكانەوە زیادی كردووە و بەوەش نرخەكەی لە بازاڕ دادەبەزێت و نزیك دەبێتەوە لە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی.
د.مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “خواست لەسەر دۆلار لە رێگەی دەروازە فەرمییەكانی بەدەستهێنانی دراو بۆ 85٪ بەرزبووەتەوە و بەوەش نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا دادەبەزێت و نزیك دەبێتەوە لە 132 هەزار دینار”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو فاکتەرە گرنگانەی، کە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی هاوتەریب لەسەر دوو گۆڕاوی گرنگ وەستاوە، یەکەمیان بەرزبوونەوەی تواناکانی بانکەكانە بۆ پابەندبوون بە یاساکانی گواستنەوەی دەرەکی.
سەبارەت بە گۆڕاو و گریمانەی دووەم ڕوونیشیکردەوە، “پێشاندەرەکان شاهیدی بەرزبوونەوەی کەڵەکەبوون، كە دەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی داواکاری و جێبەجێکراو بە دراوی بیانی بۆ سوودی دارایی بازرگانی دەرەکی بۆ کەرتی تایبەت لە ڕێگەی دەروازە فەرمییەکانی گواستنەوەوە، کە بۆ زیاتر لە 85% بەرزبۆتەوە”.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی جێگیر بووە لە دەوروبەری 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلار، دوای ئەوەی لە نێوان 155 بۆ 160 هەزار دینار بوو، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی ڕێژەی فرۆشتنی ڕۆژانەی دۆلاری زیاد كردووە.