دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاگر لە بەشێكی شاخی گۆیژە لە سلێمانی كەوتەوە و سووتا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تائێستا هۆکاری ئاگرەکەی شاخی وێڵەیەر لە سلێمانی دیارنییە.
ڕاشیگەیاندووە، زیانی گیانی نەبووە و تەنیا پوش و پەڵاش سووتاوە و بەم زووانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ دەکەین.