ڕێكارەكانی دامەزراندنی سێ‌ یەكەمەكان لە سلێمانی دەستی پێكرد



سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوا لە سێ‌ یەكەمەكان دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ یان هۆبەی تۆماری کۆلێج و پەیمانگەکانیان بكەن بۆ وەرگرتنی نووسراوی زانكۆكە و سەردان كردنی بنكەكانی بایۆمەتری، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی دامەزراندنیان.

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، 28ـی ئایاری 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لیستی کۆتایی ناوی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە دەرچووانی ساڵانی 2017-2018، 2018-2019، 2019-2020، 2020-2021، 2021-2022، 2022-2023 ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بکرێن و کار لەسەر دامەزراندنیان بکرێت.

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەرئاستی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکان، لە نێوان ساڵانی ( ٢٠١٧ – ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ )، لە ٢٩/٥/٢٠٢٤ تاوەکو ٦/٦/٢٠٢٤ ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

١. دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە نوسراوی زانکۆمان و دواتر سەردانی یەکێک لە بنکەکانی بایۆمێتری بکەن بۆ پشکنینی بایۆمێتری.

٢. . دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی هەڵەبجە، دەربەندیخان، کەلار، دوکان، چەمچەماڵ دەکەینەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی یان هۆبەی تۆماری کۆلێج و پەیمانگەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە نوسراوی زانکۆمان و دواتر سەردانی یەکێک لە بنکەکانی بایۆمێتری بکەن بۆ پشکنینی بایۆمێتری.

بنکەکانی بایۆمێتری:
١. بانکی چەمچەماڵ، بەرامبەر کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.
٢. بانکی هەڵەبجە، بەرامبەر شارەوانی هەڵەبجە.
٣. بانکی مەڵکەندی، گەڕەکی کوردسات بەرامبەر ڕادیۆ نەوا.
٤. بانکی گەرمیان، لە کەلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستیەکانی دەرچوو بۆ پشکنین لە بنکەکانی بایۆمێتری بریتین لە : کۆپیەک لە نووسراوی سەرۆکایەتی زانکۆ کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە و ناوی دەرچووەکەی پێوە هاوپێچ بێت لەگەڵ کۆپی ڕەسەن لە کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.

ئاگر لە شاخی گۆیژە كەوتەوە
پێشت ئاگر لە شاخی گۆیژە كەوتەوە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت
دواتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت
پەیوەندیدار