ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر بە بانكی كردنی مووچە ڕاگەیاند



باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە بانكی كردنی مووچە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دارایی نوێ و دەشڵێت: “هەوڵێكی نایابە”.

ئێلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەستخۆشی لە جێبەجێکردنی سیستمی بەبانکی کردنی مووچە و پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات لە عێراق و بە “هەوڵێکی نایاب” وەسفی دەکات.

‎ ڕۆمانۆسکی لە پەیامێکدا، كە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دارایی نوێ و گەشەسەندنی ئابووری.

‎ جەختی لەوەشکردۆتەوە، ئەم هەنگاوە بە هەوڵی هاوبەشی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق و پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە ئەنجام.

پێشەوا هەورامانی زانیاری دەربارەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پێت پێشەوا هەورامانی زانیاری دەربارەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پلاسخارت ماڵئاوایی لە بارزانی كرد
دوات پلاسخارت ماڵئاوایی لە بارزانی كرد
پەیوەندیدر